١٠ ئاب ٢٠٢٠ - ١٠:٤٥
ئەمریکا خۆی لە هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردەکان گێل دەکات

بە نووسراو گۆڤاری واشنتۆن ئیگزامینر، کێشەیەک بە ناوی تورکیا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەیە، ئەمریکا خۆی لە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کورد گێل دەکات.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ گۆڤاری واشنتۆن ئیگزامینر لە یادداشتێکدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکای بە چاوپۆشی لە هەڵسوکەوتەکانی تورکیا لە پرسی جیاواز تۆمەتبار کردووە.

ئەو گۆڤارە پێی وایە کە لۆبی تورکیا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە هاوڕێ کردنیان لەگەل سیاسەتەکانی تورکیا بەتایبەتی بەرانبەر کوردەکانی سووریا سەرکەوتوو بووە.

واشنتۆن ئیگزامینر بە ئاماژە بە ئەوەی کە واشنتۆن نیسبەت بە هەڵسوکەوتە دوژمنانەکانی تورکیا لەگەڵ کوردی سووریا هۆشداریی داوە بەڵام لە کردەوەدا کارێکی نەکردووە، ئەو کارەی ئەمریکای خەیانتێک بە کوردەکان وەسف کردووە.

ئەو گۆڤارە هەروەها ڕایگەیاندووە کە جەیمز جێفری و جێگرەکەی چەندین جار لە قازانجی تورکیا هەڵوێستیان گرتووە و ئەوەش بووەتە هۆی بێ باوەڕی بە ئەمریکا لەلایەن هاوپەیمانەکانی.